ه ه ه کۆمپانیای ئۆری میدیا دامەزرێندرا لە هەولێر/ کوردستان و مەودایێکی فراوانی رێکخراوی پەخشی میدیای هەرێمی و نێودەوڵەتی دادەپۆشێت. کاری سەرەکیمان ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ دەگرێت. ئۆری میدیا بۆ ئەو کۆمپانیا و پەخشکەر و برێکاران کار دەکات کە بە دوای چارەسەری میدیای نەتەوەیی و نێودەوڵەتی دا دەگەرێن.ه
خزمەتگوزاری سەرەکیمان بریتیە لە دەستەبەرکردنی ماڕکەی خۆمالی و نیۆدەوڵەتی بە پلان دانانی میدیایی و کرینی میدیا و بەرهەمهێنانی بازرگانی.ە
ه
لەگەڵ شارەزاییمان وزانیاری فراوانمان لە پیشەی ڕێکلامکردن، و بە هاوکاری ستافی پسپۆڕمان، و بە کار کردن لە چوارچێوەی پلان دانان، داڕشتن و بەرهەمهێنان، توانیمان بنیادێکی چالاک دروست بکەین کە دەتوانێت بە خێرایی کاردانەوە بداتەوە بۆ پێداویستیەکانی کڕیارەکانمان. کارمەندی فرەزمانمان تێگەیشتنێکی قووڵیان هەیە لە بەرهەم و ماڕکەی میدیا، ئەمە توانامان پێ دەدات بە سەرکەوتووی هەڵمەتی ڕێکلامی بە کڕیارەکانمان بدەین.ه
بنەمای بنەڕەتیمان لە هەموو پرۆژەکانمان بریتی دەبێت لە بەدەست هێنانی پێوانەی بەرز لە نایابی و ڕاستەقینەیی و بەردەوامی و ڕەزامەندی کڕیار. ئۆری میدیا باشترین چارەسەری هەیە بۆ زیاد کردنی قازانجی ڕێکلامەکانتان.ه
دەربارەی ئێمە
ه ه ه ئەرکمان ئەوەیە هاوکاری کۆمپانیاکان بکەین بۆ ماڕکەکان لە بازاڕی جیهانی دا تا بگەن بە ئامانجەکانیان بۆ گەشە کردن و فراوان بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە نموونەی ڕێکلامی بەردەوام و هەمیشەیی و بە جێ دابین دەکەین تا ماڕکەکان بەشی بازاڕی خۆیان لەم ناوچەیە زیاد بکەن.ه
ئێمە دەمانەوێ ووزە بە چالاکیە رێکلامییەکان بدەین لە بواری ئەو تەلەفزیۆن و پەخشکراوانەی بە خێرایی پێش دەکەون لەگەڵ میدیای تریش لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست. بە زانیاری گشتی مان لە دیمەنی میدیایی نیشتمانی و جیهانی. پسپۆرەکانمان نایابترین رێگە چارەی میدیایی دروست دەکەن بۆ کڕیارەکانمان. ئەرکمان ئەوەیە تێگەیشتنێکی تەواوی میدیا پێشکەش بکەین و هەڵمەتی فرۆشتنی پێویست دروست بکەین کە بە گوێرەی ڕازی بوون لەسەر پلانی کات و بودجە دروست دەکرێن.ه
ه ه ه ئێمە هەوڵ دەدەین تا نموونەی ڕێکلامی شیاو دروست بکەین تا گونجاو بێت لەگەل کەسایەتی کۆمپانیا و پلانی بازاڕ، بۆ ئەوەی ئەنجامی سەرکەوتوو جێبەجێ بکەین ودرێژە بدەین لە بەردەست کردنی ڕەزامەندی کڕیارەکانمان بۆ ئەو مارکانەی ئامانجیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.ه
ئامانجی ئێمە پێشکەش کردنی پیشەیەکی ڕێکلامیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ڕێکلام کردنی ماڕکە و دەرفەتی بەرەوپێش بردن بە پێوانەی نێو دەوڵەتی. ڕوانینمان ئەوەیە پيشەسازیەکی ڕێکلامکردن بکەینەوە لەم بازاڕە بۆ ماڕکەکانی جیهانی.ه