ه ه ه کۆمپانیای ئۆری میدیا دامەزرێندرا لە هەولێر/ کوردستان و مەودایێکی فراوانی رێکخراوی پەخشی میدیای هەرێمی و نێودەوڵەتی دادەپۆشێت. کاری سەرەکیمان ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە خۆ دەگرێت. ئۆری میدیا بۆ ئەو کۆمپانیا و پەخشکەر و برێکارانە کار دەکات کە بە دوای خزمەتگوزاری میدیای نەتەوەیی و نێودەوڵەتی دا دەگەرێن.ه
خزمەتگوزاری سەرەکیمان بریتیە لە دەستەبەرکردنی ماڕکەی خۆمالی و نیۆدەوڵەتی بە پلان دانانی میدیایی و کرینی میدیا و بەرهەمهێنانی بازرگانی.ه
لەگەڵ شارەزاییمان وزانیاری فراوانمان لە پیشەی ڕێکلام، و بە هاوکاری ستافی پسپۆڕمان، و بە کار کردن لە چوارچێوەی پلان دانان، داڕشتن و بەرهەمهێنان، توانیمان بنیادێکی چالاک دروست بکەین کە دەتوانێت بە خێرایی کاردانەوە بداتەوە بۆ پێداویستیەکانی کڕیارەکانمان. کارمەندی فرەزمانمان تێگەیشتنێکی قووڵیان هەیە لە بەرهەم و ماڕکەی میدیا، ئەمە توانامان پێ دەدات بە سەرکەوتووی هەڵمەتی ڕێکلامی بە کڕیارەکانمان بدەین.ه
بنەمای بنەڕەتیمان لە هەموو پرۆژەکانمان بریتی دەبێت لە بەدەست هێنانی پێوانەی بەرز لە نایابی و ڕاستەقینەیی و بەردەوامی و ڕەزامەندی کڕیار. ئۆری میدیا باشترین چارەسەری هەیە بۆ زیاد کردنی قازانجی ڕێکلامەکانتان.ه
ه ه ه ئەرکمان ئەوەیە هاوکاری کۆمپانیاکان بکەین بۆ ماڕکەکان لە بازاڕی جیهانی دا تا بگەن بە ئامانجەکانیان بۆ گەشە کردن و فراوان بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا. ئێمە نموونەی ڕێکلامی بەردەوام و هەمیشەیی و بە جێ دابین دەکەین تا ماڕکەکان بەشی بازاڕی خۆیان لەم ناوچەیە زیاد بکەن.ه
ئێمە دەمانەوێ ووزە بە چالاکیە ڕێکلامییەکان بدەین لە بواری ئەو تەلەفزیۆن و پەخشکراوانەی بە خێرایی پێش دەکەون لەگەڵ میدیای تریش لە ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست. بە زانیاری گشتیمان لە دیمەنی میدیایی نیشتمانی و جیهانی. پسپۆرەکانمان نایابترین رێگەچارەی میدیایی دروست دەکەن بۆ کڕیارەکانمان. ئەرکمان ئەوەیە تێگەیشتنێکی تەواوی میدیا پێشکەش بکەین و هەڵمەتی فرۆشتنی پێویست دروست بکەین کە بە گوێرەی ڕازی بوون لەسەر پلانی کات و بودجە دروست دەکرێن.ه
ه ه ه ئێمە هەوڵ دەدەین تا نموونەی ڕێکلامی شیاو دروست بکەین تا گونجاو بێت لەگەڵ کەسایەتی کۆمپانیا و پلانی بازاڕ، بۆ ئەوەی ئەنجامی سەرکەوتوو جێبەجێ بکەین ودرێژە بدەین لە بەردەست کردنی ڕەزامەندی کڕیارەکانمان بۆ ئەو ماڕکانەی ئامانجیان ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.ه
ئامانجی ئێمە پێشکەش کردنی پیشەیەکی رێکلامیە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ ڕێکلام کردنی ماڕکە و دەرفەتی بەرەوپێش بردن بە پێوانەی نێو دەوڵەتی. ڕوانینمان ئەوەیە پيشەسازیەکی ڕێکلامکردن بکەینەوە لەم بازاڕە بۆ ماڕکەکانی جیهانی.ه
ماڕکەکەت
بکە
پلان دانانی میدیا و کڕین
ه ه ه تەلەفزیۆن ناسینەوەیەکی دەستبەجێ بۆ ماڕکە دروست دەکات. ڕێکلامکردن بەو رێگایە کەیف و خۆشی و زانیاری پێشکەش دەکات لەگەڵ ئەزموونێکی بیرەوەر. تەلەفزیۆن دەتوانێت کاریگەریەکی بێ وێنە پێشکەشی خێزان و ژینگەی کاری بازرگانی بکات و پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ بینەری ئامانج دروست بکات. بەم مامناوەندە ئۆری میدیا وا دەکات ڕێکلامە بازڕگانییەکانت لە نێوان سەتا پەخشی پەیامی ڕێکلامی لە دەرەوە بوەستێت بە شێوەکی سەرەکی لە کەناڵەکانی تەلەفزیۆن. ئێمە دەتوانین هەڵمەتی ڕێکلامی تایبەت بۆ بینەری گشتی ئامادە بکەین. بە پلانی کارا و چارەسەری کڕین دەستەبەر دەکەین.ه
ڕێکلام کردنی دەرێ زۆر لە بژاردەی پێشان دان پێشکەشت دەکات و دەتوانێت لەگەڵ ئامانجێ دیاریکراوت بگونجێت. تەختەی ئاگاداری سەر جادە و نمایشی بالەخانە و فڕۆکەخانە دڵنیاییت پێ دەدەن لە دەرەوە بوەستیت و سەرنج بۆ ماڕکەکەت رابکێشی. لەگەڵ گۆرانکاری بەردەوامی بازاڕ و ئاڕاستەی نوێ، ئێمە لەگەڵ ستافی پسپۆرمان چارەسەری نوێ و تازە و جیاواز پێشکەش دەکەین.ه
ئێمە هەموو هەنگاوێک لەسەر رێگای ێيشکەش کردنی ماڕکەی ئێوە بۆ کڕیاری ئامانجتان پەیڕەو دەکەین و بەرزترین کەوتنەبەر بۆ ئێوە دروست دەکەین. بە رێگای شیکردنەوەی وریا و پلان دانانی گونجاو بۆ شوێن کردن لە کەناڵی تەلەفزیۆن، ڕادیۆ، ڕۆژنامە، ئینتەرنیت و تەختەی ئاگاداری دەرەوە ئێمە دڵنیات دەکەین کە ماڕکەکەت بەر چاو دەبێت و سەرنج رادەکێشێت. کڕیاری میدیاکەمان ڕێکلامەکانتان بە شێوازێکی ستراتیجی لەکەناڵی ڕێکلامی گونجاو دادەنێن تا داهاتەکانی وەبەرهێنانتان زیاد بکەن.ه
بەرهەمهێنان
ه ه ه ئێمە چارەسەری کاریگەر پێشکەش دەکەین بۆ بەرەوپێشبردن و ڕێکلام کردنی ماڕکە لە بەرهەمهێنانی فلیم. ئەم فلیمانە وەکو ڕێکلام یان هەڵمەتی وەرزانە ئامادە دەکرێن و بە درێژایی ئامادە دەکرێن لەگەڵ بایەخدان بە سەرنج ڕاکێشانی بینەری ئامانج. ئێمە دەتوانین فلیمی بەرەوپێشبردنتان پێشکەش بکەین وەکو بەلگەنامە و نمایشی ڤیدیۆی تایبەت بۆ ئەوەی بەکار بێن لە پێشانگای بازڕگانی نێۆدەوڵەتی و کۆبوونەوکان. ئێمە ٢٠ ساڵی شارەزاییمان لە بەرهەمهێنانی ڤیدیۆ بە کار دەینین تا بە دڵنیایی باشترین ڕێکلام پێشکەش بکەین. هەروەها ئێمە دەتوانین پێداچوونەوە لەسەر ئەو ڕێکلام/ فلیمانە کە هەن بکەین بۆ ئەوەی ئامادەیان کەین بۆ پێداویستی و پێوانەکانتان.ه
زانیاری تەکنیکیمان و تیمی بەرهەمهێنانی دروستکەرمان وا دەکەن فلیمی ڕێکلامی بە شێوازێکی کارا، بەردەوام و بە گوێرەی بودجەتان ئامادە بکرێن. ئێمە بەها بە توانا و داهێنان دەدەین.ه
ڕاوێژکاری ڕێکلامی نیۆدەوڵەتی
ه ه ه ئێمەخزمەتگوزاری ڕاوێژکاری بۆ پێشانگای بازرگانی نیودەوڵەتی، بەرەوپێشبردن، کۆبوونەوە و رووداوی بڵاوکردنەوە پێشکەش دەکەین بۆ ئەو کۆمپانیانەی ئامانجیان بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. خزمەتگوزارییەکانمان ڕێکلامکردن و پلان دانانی میدیا لەم ناوچەیە لە خۆ دەگرن.ه
تا دڵنیا بی ماڕکەکەت بۆ بینەری ئامانجت پێشکەش دەکرێت بە باشترین شێوە ئەو پلانەی بەکار دێت نیشان دەدەین لەگەڵ باشترین نموونەی ڕێکلامی. هەروەها ئێمە دەتوانین ڕاپۆرت لەسەر تۆیژینەوەی کڕیار و ئەو ستراتیژیانەی بە کار دێن بۆ ڕێکلام کردن ئامادە بکەین. شیاو بە ستراتێژیای هەلبژاردە پلانی میدیا و ئامادەکاری لەگەڵ مامناوەندی ڕێکلام کردن و باشترین بژاردە بۆ بودجەکەت رێک دەخەین.ه
ڕاوێژکردنی ماڕکە
ه ه ه ئێمە هەموو ناسنامەی پشتیوان هەڵ دەگرین لە سەرەتای دروست بونی ماڕکەکە تا نوێکردنەوەی ماڕکەیەکی هەبوون. تا بەهای ماڕکەکەت بدەین و ماڕکەیەکی نموونەییت پێ بگەینین ئێمە تێگەیشتنی کڕیار، پێش بینینی ماڕکە و پێش بینینی بازرگانی ڕەچاو دەکەین. ئاواتی ئێمە دروست کردنی ماڕکەی قازانجبەخشە لەگەڵ کاریگەری بازرگانی درێژخایەن.ه
لەگەڵ پلان دانانی ستراتیژی مان ئێمە نموونەی گونجاوی ڕێکلام ، بەرەوپێشبردن ئامادە دەکەین بۆ ماڕکەی تۆ. بۆ ئەوەی بگەیت بە بینەری ئامانجت ئێمە باشترین مامناوەندی بازڕگانی دەستنیشان دەکەین و پلان ئامادە دەکەین و هەموو ئەنجامەکان ڕادەگەینین.ه
سیاسەتی نایابی ئێمە بە پابەندوونمان بە پلان دانانی وەخت و کات کە کاری ئێمە پێویستە پێی بگات. لەگەڵ هەموو جۆرێکی بازاڕ کردن کار دەکەین.ه
ئاژانسى ئۆریێنتاڵ نیوز
ه ه ئاژانسى ئۆریێنتاڵ نیوز بنياتنانێكە كە دەنگوباس و وێنەى پەيوەنديدار بە بەرنامە دابين دەكات بۆ تەلەفزيۆنى نەتەوەيى و نێودەوڵەتى، بەم جۆرە بنياتنانانەکانی پەخش کردن بە ئامرازى تەكنيكى، كارمەند و خزمەتگوزاريى ڕاوێژكارى دەستەبەر دەکات.ە
ئاژانسى هەواڵى ئۆریێنتاڵ نیوز سەرنوسەرى هەيە، پەيامنێر، کامێرامان، سيستەمي پەخشی ڕاستەوخۆ و كارمەندى تەكنيكى كە كۆنترۆڵی ئەم سیستەمەانە دەکەن لە زۆر شار و بنكەى حكومەت لە تورکیا و ناوچەى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.ە
خزمەتگوزارییەکانی ئێمە؛ لە هەرشوێنێك لە تورکیا و لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:ە
. وێنەى پەيوەنديدار بە هەواڵ و گەياندنى ئەم وێنانە بۆ كڕيار بە سيستەمی ئای تی يان سەتەلايت •
. كامیرامێن، ڕووناكى و تەكنيكارى دەنگ، گواستنەوە و وەرگێڕ بۆ بەرنامەی دەنگوباس يان بەرنامەی دیمانه و بۆ فیلم گرتنی تايبەت •
بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ يان ئاسايى ؛ بەكرێ دانى ئۆتۆمبيلي پەخشی ڕاستەوخۆ، لەگەڵ ژمارەى كامێرا و ئامراز لە ٢ بۆ ٦، بۆ یەک كاتژمێر لە ڕۆژیکدا يان بۆ •
ماوەیەکی دیاریکراو. ە
. دەرهێنەری تەکنیکی، تەکنیکاری ئەپلینک، فەرمانبەری دەنگ و ئینارە و دەرهێنەری سیستەم بۆ ئۆتۆمبیلی پەخش کردن •
كڕیارەکانمان هەمیشە یەکەمن
کارەکانمان
پەیوەندیمان پێ بکەن